ترامپ : ڕەنگە لەگەڵ موجتەبا خامنەیی کۆببمەوە

ترامپ : ڕەنگە لەگەڵ موجتەبا خامنەیی کۆببمەوە

PeyamaKurd - ترامپ : ڕەنگە لەگەڵ موجتەبا خامنەیی کۆببمەوە
 

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا سەبارەت بە ئێران و دۆخی ناوچەکە بە رۆژنامەی واشینتۆن پۆستی ڕاگەیاند، تاران ڕازی بووە بەوەی چەکی ئەتۆمی نەبێت.

دۆناڵد ترامپ جەختی کردەوە، ئێران ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەوەی چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت، هەروەها ئاشکرای کرد کە موجتەبا خامنەیی، رابەری باڵای ئێران، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە پڕۆسەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا بەشدارە.
 
سەرۆکی ئەمریکا ووتیشی : دۆخی پەیوەست بە ئێران بە خێرایی پەرە دەستێنێت و بەرەو ئاراستەیەکی "زۆر باش" دەچێت، هاوکات رایگەیاند، ئەگەری هەیە لە قۆناێێکدا چاوی بە موجتەبا خامنەیی، رابەری ئێران بکەوێت و لەگەڵی کۆببێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، ترامپ بێزاری و نیگەرانی قووڵی خۆی لە بەردەوامی ململانێ و پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبۆڵڵای لوبنان دەربڕی و جەختی لە پێویستی کۆتایی هێنان بەو گرژییانە کردەوە.

ترامپ باسی لەوەش کرد،  لە ئێستا ووڵاتەکەی هیچ پێویستییەکی بە ناردنی هێزی زەمینی بۆ ناو خاکی ئێران نییە.