ترامپ : کۆتایی هاتنی پیتاندنی یۆرانیۆم و هاوکاری ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران دوای "گۆڕینی ڕژێم".

ترامپ : کۆتایی هاتنی پیتاندنی یۆرانیۆم و هاوکاری ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران دوای "گۆڕینی ڕژێم".

PeyamaKurd - ترامپ : کۆتایی هاتنی پیتاندنی یۆرانیۆم و هاوکاری ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران دوای "گۆڕینی ڕژێم".

دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند كە ئەمریكا دوای ئەوەی بە "گۆڕینی ڕژێم" لە ئێران ناوی بردووە، چووەتە قۆناغێکی هاوکاری ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران. جەختیشی لەوە کردەوە کە لەم پرۆسەیەدا پیتاندنی یۆرانیۆم بەتەواوی دەوەستێنرێت و هەردوولا هاوکار دەبن لە پاککردنەوەی پاشماوەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکە.

بە ووتەی ناوبراو، هەموو چالاکییەکان لە ژێر چاودێری ووردی مانگی دەستکردن و لە دوای هێرشەکەوە هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی ئەو دامەزراوانەدا ڕووی نەداوە. هەروەها دانوستانەکان لەسەر سووک کردنی سزاکان و کێشه بازرگانییەکان له نێوان هەردوولا بەردەوامه و بەشێکی بەرچاو له ڕێککەوتنەکانیش کۆتایی پێهاتووه .