PeyamaKurd - ترامپ : کۆماری ئیسلامی شکستی هێناوە و ڕێککەوتنەکە قبووڵ دەکات
دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیووز ڕایگەیاند: “زۆر گەشبینە” بەوەی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئەگەری هەیە.
لەم لێدوانانەدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە لایەنی بەرامبەر "عەقڵانیتر" بووە و بە مەرجە خوازراوەکان ڕازی دەبێت. هەروەها بە شێوازێکی ووتنی تووندەوە ووتی : لەبیرتان بێت ئەوان شکستیان هێناوە و سوپایەکیان نییە.
سەڕۆکی ئەمریکا هۆشداریدا لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێککەوتن، دۆخەکه بۆ کۆماری ئیسلامی “زۆر به ئازار” دەبێت.
هەروەها ئاماژەی بە پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد و ووتی کە ئیسرائیل خەریكی كەم كردنەوەی ئۆپراسیۆنەكانی لە لوبنانە و زیادی كرد كە دوای گفتوگۆی لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بڕیارە ئەو ئۆپراسیۆنانە كەمتر ببنەوە.
دۆناڵد ترامپ، سهرۆكی ئهمریكا، له پهیامێكدا له تۆڕی ترووس سۆشیاڵ ڕهخنهی تووندی له ڕۆژنامهی واڵ ستریت جۆرناڵ گرتووە و دهستهی نوسهرانی ڕۆژنامهكهی به "خراپترین و چهواشهكارترین" لهسهر ئاستی جیهان ناوبردووە لهسهر ئهوهی له ههواڵێكدا ڕۆژنامهكه باسی لهوه كردووە كه ترامپ سهركهوتنی پێش وهختهی لهشهڕی ئێراندا ڕاگهیاندوه.
ترامپ ووتوویهتی، ڕۆژنامهكه "باسی لەوە کردوە کە من سەرکەوتنی پێش وەختەم لە ئێران ڕاگەیاندوە. لە ڕاستیدا، ئەمە سەرکەوتنە و هیچ شتێکی پێش وەختەی تێدا نییە! بەهۆی منەوە، ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و زۆر بەخێراییش دەبینن کە نەوت دەست بە تێپهڕین به گهروی هورمزدا دهكاتهوه، جا بە هاوکاری ئێران بێت یان بێ هاوکاری ئەوان، ئەمە بۆ من هیچ جیاوازییەکی نییە."
سهرۆكی ئهمریكا ئاماژهی بهوهش داوه "واڵ ستریت ژۆرناڵیش، وەک هەمیشە، ناچار دەبێت پەشیمان ببێتەوە لە قسەکانی. ئەوان هەمیشە پەلەدەکەن لە ڕەخنەگرتن، بەڵام هەرگیز دان بە هەڵەکانیان دا نانێن، کە زۆربەی کات هەر لە هەڵەدان!"