PeyamaKurd - ترامپ : کۆماری ئیسلامی لە پشت پەردەوە بەدوای مامەڵەیە، بەڵام لە تیڤی دا ڕەتی دەکاتەوە
دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند : "دەتوانم ئەمە بڵێم؛ کۆماری ئیسلامی دەیەوێت ڕێککەوتن بکات. ئەوەی من پێم خۆش نییە لەبارەی کۆماری ئیسلامییەوە ئەوەیە کە بە ڕێزێکی زۆرەوە قسەم لەگەڵ دەکەن، بەڵام دواتر لە تیڤی دەڵێن: ئێمە قسەمان لەگەڵ سەرۆک کۆمار نەکردووە، ئەوان یاری دەکەن".
▪️دۆناڵد ترامپ: كۆماری ئیسلامی دەبێت ئاڵای سپی تەسلیم بوون هەڵبگرێ.
▪️لە بەشێک لە لێدوانەکانی دا سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ووتی : ناتوانین ڕێگە بدەین کۆماری ئیسلامی چەکی ئەتۆمی هەبێت.
▪️ترامپ : کۆماری ئیسلامی لە مانگەكانی ڕابردوودا ٤٢ هەزار کەسی کوشتووە.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە سەرکوت و کوشتاری بەربڵاو لەلایەن ڕژێمی ئاخووندییەوە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم حکوومەتە لە هەڵسوکەوتی تووندوتیژی و خوێن ڕشتن بەرامبەر بە خەڵک و ناوچەکە بەردەوامە.