ترامپ : گەروووەکان بە ڕووی ھەمووان دا کراوە دەبن و لەژێر کۆنترۆڵی کەس دا نابێت؛ ئێمە چاودێرییان دەکەین

ترامپ : گەروووەکان بە ڕووی ھەمووان دا کراوە دەبن و لەژێر کۆنترۆڵی کەس دا نابێت؛ ئێمە چاودێرییان دەکەین

PeyamaKurd - ترامپ : گەروووەکان بە ڕووی ھەمووان دا کراوە دەبن و لەژێر کۆنترۆڵی کەس دا نابێت؛ ئێمە چاودێرییان دەکەین
 

عوممان وەک ئەوانی تر ڕەفتار دەکات، جگە لەوە ناچار دەبین ئەوان لەناو ببەین.

▪️دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەڕەشەیەکی تووندی ئاراستەی عوممان کردووە کە ئەگەر بێت و لە پرسی دووبارەکردنەوەی گەرووی هورموزدا لە پاڵ ئێران بوەستێت، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەک سەبارەت بەوەی کە تاران بە هاوکاری لەگەڵ مەسقەت بەڕێوەبردنی گەرووەکە دەگرێتە ئەستۆ.

ترامپ ووتی کە پێویستە عوممان "ڕەفتاری باش بێت" ئەگەرنا بە ووتەی خۆی "پێویست دەکات خاپووریان بکەین".

ترامپ لە میانی قسەکانی دا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە کۆبوونەوەیەکی ئیدارەکەیدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند: "نەخێر، گەرووەکە بۆ هەمووان کراوە دەبێت". هەروەها ووتیشی : "ئەوە ئاوێکی نێودەوڵەتییە، و عوممانیش وەک هەمووان ڕەفتاری باش دەبێت ئەگەرنا پێویست دەکات خاپووریان بکەین.