ترەمپ زەنگی جەنگی جیهانی سێیەمی لێدا

ترەمپ زەنگی جەنگی جیهانی سێیەمی لێدا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، زەنگی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم لێدەدات و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆك کۆتایی بە ململانێی ئۆکراینا دەهێنێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە وتارێکدا لە کۆنفرانسی نیشتمانیی ئازادیخوازان لە واشنتۆن ڕایگەیاند، دوای سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی، ئەگەر سەركەوم شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکراینا و خەرجکردنی سەدان ملیۆن دۆلاری ئێمە ڕادەگرم، ئەمەش لە پێناو ڕزگارکردنی ژیانی کەسانی دیکە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو ڕێبازەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستا گرتوویەتیەبەر بەرەو جەنگی جیهانی سێیەم، سەردەكێشێت.

وتوشیەتی، “ئایا دەزانن بەرەو جەنگی جیهانی سێیەم هەنگاو دەنێین؟، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەم شەڕە ئەگەر هەڵگیرسێت، کارەساتێکی گەورە و خراپی لێ دەکەوێتەوە”.