PeyamaKurd - تورکیا و بەریتانیا ڕێککەوتنێکی ئەمنی و بەرگرییان واژوو کرد
تورکیا و بەریتانیا لە پەراوێزی لووتکەی ناتۆ لە ئانکارا، ڕێککەوتننامەیەکی هاوبەشی ئەمنی و بەرگرییان واژوو کرد.
ڕێککەوتنەکە چەندین بواری گرینگ دەگرێتەوە، لەوانە: بەرپەرچدانەوە، هاوکاری سەربازی، پیشەسازی و تەکنۆلۆژیای بەرگری، ئاسایشی ئەلیکترۆنی، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بواری بۆشایی ئاسمان.
هەردوو ووڵات ئەم هەنگاوەیان وەک وەرچەرخانێکی مێژوویی لە پەیوەندییە ستراتیژییەکانیان دا وەسف کرد، بە ئامانجی بەهێزکردنی ئەورووپا و ڕێکخراوی ناتۆ.