PeyamaKurd - تێپەڕ بوونی یەکەم کەشتی ڕۆژئاوا لە گەرووی هورمز لە سەرەتای شەڕەوە
بەگوێرەی ڕاپۆرتی بلوومبێرگ، کەشتییەکی کۆنتێنەری فەرەنسی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە، ئەمەش بە یەکەم تێپەڕبوونی کەشتییەکی ڕۆژئاوایی بەو ڕێگایەدا وەسف دەکرێت لە دوای دەستپێکردنی شەڕەکەوە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێک دایە کە گەرووی هورمز بووەتە یەکێک لە خاڵە هەستیارەکانی گرژی لە ناوچەکەدا و تێپەڕبوونی کەشتیەکانیش نیگەرانی جیددی ئەمنیەتی لەگەڵ دا بووە.