تەرمی پێنج کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز دۆزرانەوە
تەرمی پێنج کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز دۆزرانەوە، ناسنامەی کۆچبەرەکانیش ئاشکرا نەکراون.
پاسەوانی کەناراوەکانی فەڕەنسا رایانگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە لە ئاوی فەڕەنسا و بەریتانیا بەلەمێکی کۆچبەران نقوم بووە و نازاندرێت چەند کۆچبەر لەناو بەلەمەکەدا بوون.
راشیگەیاندووە، لە ئەنجامی بەدواداچوونەکانیان تەرمی پێنج کۆچبەر دۆزراونەتەوە کە سەر ئاو کەوتبوون و تا ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە.
ھاوکات پۆلیسی فەڕەنسا ھەڵمەتێکی لەڕێگەی کۆپتەر و کەشتییەوە بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی کۆچبەرەکانی تر دەستپێکردووە.