جۆلانی بە فڕۆکەی ئەردۆغان گەیشتە تورکیا

جۆلانی بە فڕۆکەی ئەردۆغان گەیشتە تورکیا
پەیامی کورد   ...   جۆلانی بە فڕۆکەی ئەردۆغان گەیشتە تورکیا

بە ڕاپۆرتێک بە گێڕانەوە لە کەناڵی جەزیرە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ ئەبوو محەممەد جۆلانی، ڕابەری تاقمی تیرۆریستی تەحریر شام لە ئانکارا کۆبووەتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، چاوەڕوان دەکرێت لەم کۆبوونەوەیەدا ڕێککەوتنی گرنگ واژۆ بکرێن.

ئەبوو محەممەد جۆلانی، سەرۆکی تاقمی تیرۆریستی تەحریر شام، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر لە دووهەمین سەفەری فەرمی بۆ دەرەوە لە دوای کۆنترۆڵکردنەوەی سووریا، دیمەشقی پایتەختی ووڵاتەکەی بەجێهێشت و بەرەو تورکیا بەجێهێشت.

کەناڵی ڕووسیا ئەلیوم چەند خولەکێک دواتر بڵاویکردەوە کە جۆلانی و شاندەکەی گەیشتوونەتە ئانکارای پایتەختی تورکیا.

لەم سەفەرەدا ئەسعەد حەسەن شەیبانی یاوەری جۆلانی دەکات. ئەبو محەممەد جۆلانی کە دوێنێ کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ سەعوودیە هێنا، لە ڕیاز جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەعوودیە کردەوە.

ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە