PeyamaKurd - حیزبۆڵڵا زیاتر لە ٥٠ مووشەکی ئاراستەی هێزەکانی ئیسرائیل كرد
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی سەربازی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو حیزبۆڵڵای لوبنان زیاتر لە ٥٠ مووشەکیان ئاراستەی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان كردووە.
بە ووتەی ئەو بەرپرسە، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە ووڵامی ئەو تەقانەدا كراون. ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، هێرشەکان ناوچەکانی باشووری لوبنان و بەقاعی کردووەتە ئامانج و لانیکەم ١٠ کەس کوژراون.