PeyamaKurd - خولی یەکەمی دانووستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە سویسرا کۆتایی ھات
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز و میدیاکانی ئێران بە پشت بەستن بە سەرچاوە دیپلۆماسییەکان بڵاویان کردەوە خولی یەکەمی دانووستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە سویسرا ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی هاتووە.
ئەمە خولی یەکەمی دانووستانەکانی شاندەکانی واشینتۆن و تارانە کە لە شاری لۆسێرن لە سویسرا بەڕێوەچوو.
ئاژانسەکانی هەواڵی فارس و ئیرنا کۆتایی هاتنی یەکەمین کۆبوونەوەی چوارقۆڵییان ڕاگەیاندووە و ڕۆیتەرزیش هەمان هەواڵی بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئێرانی نزیک لە دانووستانکاران بڵاوکردووەتەوە.
پاشان ئاژانسی فارس بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕاپۆرتی داوە کە خولی یەکەمی کۆبوونەوەکە "دوای ٨٠ خولەک لە گفتوگۆ بۆ ڕاوێژکاری ناوخۆیی ڕاگیراوە.
دیپلۆماتکارێک بە سی ئێن ئێن ی ڕاگەیاندووە دانووستانەکانی ڕۆژی یەکشەممە لەسەر شەڕی لوبنان، دۆخی تەنگەی هورموز و یۆرانیۆمی پێتێندراوی ئێران بووە.