PeyamaKurd - خەڵکی ئێران ؛ بارمتەی شەڕئەنگێزی و سەرکوتکاری کۆماری ئیسلامی
مای ساتۆ، ڕیپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە دەربڕینی نیگەرانی قووڵی خۆی لە دۆخی قەیرانئاوی ئێران ڕایگەیاند کە خەڵک جارێکی دیکە لە نێوان ئاگری هێرشە دەرەکییەکان و سەرکوتی دڕندانەی کۆماری ئیسلامی دا گیریان خواردووە.
ئەم لێدوانانە لە دوای شکستهێنانی لێکتێگەیشتنەکەی ئەم دوایی یەی نێوان تاران و واشینتۆن هاتن؛ ڕێککەوتنێکی ژێئۆپۆلێتیکی کە تێیدا ڕێژیمی ئێران، ماف و ئەمنییەتی خەڵکی بە تەواوی پشتگوێ خست بوو.
بە وتەی ساتۆ، شەڕئەنگێزییەکانی ڕێژیم لە مانگی ڕەشەمەی ١٤٠٤ەوە تا ئێستا، هەزاران کوژراو و چەند میلیۆن ئاوارەی لێکەوتووەتەوە و ژێرخانە گرنگەکانی ووڵاتی وەک بەندەرەکان، کارەبا و هێڵی شەمەندەفەر وێران کردووە.
خاڵی شۆکهێنەر لێرەدایە کە ڕێژیمی ئێران نەک هەر پارێزگاری لە گیانی هاووڵاتییان لە بەرانبەر هێرشەکان دا ناکات، بەڵکوو هاوکات لەگەڵ چڕبوونەوەی قەیرانەکە، سەرکوت و سێدارەی دژی ناڕازیانی ناوخۆیی خێراتر کردووە.