PeyamaKurd - داواکارییەکی گرینگی پێنتاگۆن لە کۆمپانیا گەورەکانی بواری ئۆتۆمبێل
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (Wall Street Journal)، پێنتاگۆن داوای لە کۆمپانیا گەورەکانی بواری ئۆتۆمبێل وەک (General Motors) و (Ford) کردووە هاوکاری بکەن لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی چەکی ئەمریکی ، ئەمەش بەهۆی ئەوەی جەنگ و ململانێیەکان فشارێکی زۆریان خستووەتە سەر جبەخانە و پێداویستییە سەربازییەکانی ووڵاتەکە.
بەرپرسانی سەربازی خەریکی لێکۆڵینەوەن لەوەی ئایا ئەو کارخانانە دەتوانن بەشێک لە توانای بەرهەمهێنانیان بگۆڕن بۆ درووست کردنی تەقەمەنی و کەرەستەی جەنگی، کە ئەم هەنگاوە هاوشێوەی ئەو ئامادەکاری و کۆکردنەوەی توانایە پیشەسازیی یانەیە کە لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم دا پەیڕەو کرا.