دووهەمین هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بارەگای کۆمەڵە لە سوورداش لە ماوەی دوو ڕۆژدا

دووهەمین هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بارەگای کۆمەڵە لە سوورداش لە ماوەی دوو ڕۆژدا

PeyamaKurd - دووهەمین هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بارەگای کۆمەڵە لە سوورداش لە ماوەی دوو ڕۆژدا

سەرلەبەیانی هەینی، بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتكێشانی کوردستان لە ناوچەی سوورداش جارێکی دیکە بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی لە جۆری کۆئادکۆپتەر ئەنجام دراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.

ئەمە دووەمین هێرشی لەو شێوەیەیە بۆ سەر بارەگاکانی کۆمەڵە لە ناوچەکەدا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا. دەوترێت لە هەردوو حاڵەتەکەدا پێشمەرگەكانی کۆمەڵە توانیویانە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بخەنە خوارەوە و پێش بە زیانی زیاتر بگرن.