دژایەتی حیزبۆڵڵا لەگەڵ چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەمریکا، ئیسرائیل و لوبنان

دژایەتی حیزبۆڵڵا لەگەڵ چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەمریکا، ئیسرائیل و لوبنان

PeyamaKurd - دژایەتی حیزبۆڵڵا لەگەڵ چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەمریکا، ئیسرائیل و لوبنان

نەعیم قاسم، سکرتێری گشتی حیزبۆڵڵای لوبنان، ڕێککەوتنی ئەم دوایی یەی نێوان ئیسرائیل و لوبنانی بە هەڵە و نایاسایی ناو برد و ڕایگەیاند کە دەبێت ئەم ڕێککەوتننامەیە بە لێکتێگەیشتنی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا بگۆڕدرێت.

قاسم جەختی کردەوە کە حیزبۆڵڵا تا کاتی کشانەوەی تەواوی ئیسرائیل لە لوبنان، لە سەر گوشارەکانی بەردەوام دەبێت.

سکرتێری گشتی حیزبۆڵڵا داوای لە دەوڵەتی لوبنان کرد کە ڕێککەوتنی نێوان بەیرووت و تەلئەڤیڤ وەلا بنێت و ئاماژەی بەوە دا کە مەرجدارکردنی کشانەوەی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان بە داماڵینی چەکی حیزبۆڵڵا، بەزاندنی "هێڵە سوورەکانە".

پێشتر مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کاتی واژووکردنی چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان لوبنان، ئەمریکا و ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو کە ئەم ڕێککەوتنە ڕێڕەوێکی ڕوون و ڕێکخراو بۆ گەڕاندنەوەی سەروەری لوبنان، داماڵینی چەکی حیزبوڵڵا و هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانەکانی ئەو گرووپە دەڕەخسێنێت.