PeyamaKurd - دۆناڵد ترامپ : ئێرانییەکانی پێشنیاری کردنەوەی هورموزیان پێ کردم بەڵام رەتم کردەوە
دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند : ئێستا کۆنترۆڵی تەنگەی هورموز لە دەستی خۆمان دایە. پێش سێ ڕۆژ ئێرانییەکان پێیان ووتین ڕازین تەنگەکە
بکەنەوە. بەڵام من ڕەتم کردەوە چوونکە بە کردنەوەی تەنگەکە، ئەوان ڕۆژانە ٥٠٠ ملیۆن دۆلاریان دەست دەكەوت.
ترامپ هەروەها ووتی : ١٥٩ کەشتی سەربازی ئێرانمان لەناوبردووە، ٪٧٥ توانا سەربازییەکانی ئێرانمان لەنێوبردووە، ئەگەر ڕێک نەکەوتن ئەو ./.٢٥ ماوەش لەناوی دەبەین.
لەوانەیە لە ماوەی ئەو دوو هەفتەی ئاگربەستەدا کەمێک كۆگاكانیان پڕ كردبێتەوە، بەڵام ئەگەر ئەو كارەیان كردبی، ئێمە ئەوە لە ماوەی نزیکەی یەك ڕۆژدا لەناو دەبەین.