PeyamaKurd - دۆناڵد ترامپ : ئێرانییەکان لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنن
دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند :
- ئێران پێنج رۆژی لە بەردەم دایە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن
- هەموو شتێکمان لە ئێران لەناو بردووە.
- داوای راگرتنی کاتی بە ئامانجگرتنی دامەزراوە وزەی ئێرانم کرد.
- ئێرانییەکان جیددین لە گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێمە.
- دانووستان لەگەڵ ئێران دیاری دەکات کە ئایا رێککەوتنێکی فراوانتر ئەگەری هەیە یان نا.
- هەرچییەک رووبدات ئێمە ئەمانی ئەوە دەكەین ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت.
- هیوادارین ئێران ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی جیهان سەلامەتتر بێت.
- ئێران چیتر مەترسی لەسەر ئێمە درووست ناکات.
- هەموو ئەو شتانەی کە دەکرا لە ئێراندا لەناو ببرێن، بە سەرکردەکانیشەوە لەناومان بردووە.
- ئێرانییەکان لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنن.
- شەوی شەممەی رابردوو پەیوەندی لەگەڵ ئێران دەستی پێکرد و گفتوگۆی بەرهەمدار لەگەڵیان هەیە.