دۆناڵد ترامپ :  دانووستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران "بە ڕێک وپێکی، پیشەیی و بونیاتنەر" بەرەوپێش دەچێت

دۆناڵد ترامپ :  دانووستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران "بە ڕێک وپێکی، پیشەیی و بونیاتنەر" بەرەوپێش دەچێت

PeyamaKurd - دۆناڵد ترامپ :  دانووستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران "بە ڕێک وپێکی، پیشەیی و بونیاتنەر" بەرەوپێش دەچێت

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دوایین پۆست دا لە تۆڕی ترووس سۆشیاڵ ڕایگەیاند دانووستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران "بە ڕێک وپێکی، پیشەیی و بونیاتنەر" بەرەوپێش دەچێت و واشینتۆن پەلە ناکات لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ. جەختیشی لەوە کردەوە کە سزاکان و فشارەکان لەسەر ئێران بەردەوام دەبن تا گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی و پشتڕاست کراوە و واژووکراو.

سەرۆکی ئەمریکا نووسیویەتی"هەردوولا دەبێت کاتیان هەبێت و بە باشی ئەنجامی بدەن. هەڵە ناکرێ ! پەیوەندی ئێمە لەگەڵ ئێران خەریکە دەبێتە پەیوەندییەکی زۆر پیشەیی و بەرهەمدارتر. بەڵام دەبێت لەوە تێ بگەن کە ناتوانن چەکی ئەتۆمیان هەبێت."

سەرۆک ترامپ لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا جارێکی دیکە ڕەخنەی تووندی لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 گرت و بە "یەکێک لە خراپترین ڕێککەوتنەکانی مێژووی ئەمریکا" ناوی برد. ترامپ ووتی ئەو ڕێککەوتنەی لە سەردەمی سەرۆکایەتی باراک ئۆبامادا واژوو کرا، ڕێگەی خۆش کرد بۆ ئێران بۆ بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی و تیمی ئیدارەی ئۆبامای بە "ئاماتۆر" ناودێر کرد.