PeyamaKurd - دۆناڵد ترامپ هۆشیاری تووند دەداتە ئێران
سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ووتی ; ئامانجی ئێمە لە ئێران گۆڕینی ڕژێم نییە، هەرچەندە ڕژێمەکەش گۆڕا.
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ووتی ''من تەنیا بۆ یەک ئامانج چوومە ناو ئێران ەوە کە ئەوە بوو ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت نەک ئەوەی بچم ڕژێمەکەیان بگۆڕم. هەرچەندە ڕژێمەکەش گۆڕا.''
هەروەها ووتی : کە بەرپرسانی ئاستی یەکەم و دووەمی ئێران لەناو براون و ئەوەی لەسەر کارن بەرپرسانی ئاستی سێهەمن کە وا پێ دەچێت باشتر مامەڵە بکەن، ئەمەش لە داهاتوودا دەردەکەوێت.
هەروەها ڕایگەیاند : ''ئێمە هەر سەردەکەوین ئیتر بە خۆشی بێت یان بە ناخۆشی. بەڵام بۆ ئێرانییەکان باشترە کە ڕێککەوتن بکەن چوونکە نامەوێت ئەمە ببێتە ئازار بۆ ٩١ ملیۆن هاووڵاتی ئێرانی''
سەرۆکی ئەمەریکا باسی تواناکانی سوپای ئەمریکای کرد و دووبارە بە بیر ئێرانییەکانی هێنایەوە کە ''دەتوانن لە ماوەی تەنیا کاتژمێرێک دا پرد و سەرچاوەکانی وزەیان لەناو ببەن. ئێرانییەکانیش ئەوە دەزانن.''