دیپلۆماتکاری ڕووسی ناوەڕۆکی کێشەی سەرەکی لە دەستپێکردنەوەی بەرجام دەخاتە ڕوو
پەیامی کورد ... دیپلۆماتکاری ڕووسی ناوەڕۆکی کێشەی سەرەکی لە دەستپێکردنەوەی بەرجام دەخاتە ڕوو
میخائیل ئۆلیانۆف، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤییەنا، ووتی : ڕەنگە لە 2 بۆ 3 مانگدا دۆخەکە سەبارەت بە داهاتووی ڕێککەوتنی بەرجام لەگەڵ ئێران ڕوونتر بێتەوە، کاتێک هەڵوێستی کۆشکی سپی ڕوون دەبێتەوە.
ووتیشی : ڕووسیا بەشێوەیەکی ئەرێنی هەڵسەنگاندن بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە نافەرمییەکانی نێوان ئێران و ئاڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا لەسەر پرسی ڕێککەوتنەکە دەکات. لە هەمان کاتدا کێشەی سەرەکی بۆ دەستپێکردنەوەی بەرجام ، ئامادەنەبوونی ووڵاتانی ڕۆژئاوایە بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکان لەم قۆناغەدا.
ئەم بابەتە 39 جار خوێندراوەتەوە