دەیڤید بارنیا : ئامانجی کۆتاییمان ناوبردنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییە و تا ئەو کاتەی لە دەسەڵات بێت، ئەرکی ئێمە تەواو نابێت.

دەیڤید بارنیا : ئامانجی کۆتاییمان ناوبردنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییە و تا ئەو کاتەی لە دەسەڵات بێت، ئەرکی ئێمە تەواو نابێت.

PeyamaKurd - دەیڤید بارنیا : ئامانجی کۆتاییمان ناوبردنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییە و تا ئەو کاتەی لە دەسەڵات بێت، ئەرکی ئێمە تەواو نابێت.

بەرپرسی ڕێکخراوی هەواڵگری ئیسرائیل (مووساد) ڕایگەیاند کە ئامانجی کۆتایی ئێمە لەناوبردنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییە و هەتا ئەو کاتەی ئەو ڕێژیمە لەسەر دەسەڵات بێت، ئەرکی ئێمە تەواو نابێت.

"دەیڤید بارنیا" بەرپرسی مووساد، لە نوێترین لێدوانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ٤٠ ڕۆژ شەڕی چڕوپڕ دەستکەوتی زۆر گرینگی هەبووە، کە گرینگترینیان وەشاندنی زەربە لە ئامانجی سەرەکی دوژمن بووە، واتە تێکدانی پلانی لەناوبردنی ووڵاتی ئیسرائیل. 

ناوبراو جەختی کردەوە کە کارەکانی ئەوان هێشتا کۆتایی نەهاتووە و ووتی: "ئێمە لە پێشەوە پلانمان دانابوو کە ئەم هەڵمەتە بەردەوام بێت و تەنانەت لە قۆناغی دوای شەڕیش دا درێژەی هەبێت. كاری ئێمە تەنیا ئەو کاتە تەواو دەبێت کە ئەم ڕێژیم ە تووندڕەوە بڕوخێت.''