زانیاریدەری "پلانی ئێران بۆ کوشتنی ترامپ لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت "؟

زانیاریدەری "پلانی ئێران بۆ کوشتنی ترامپ لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت "؟

PeyamaKurd - زانیاریدەری "پلانی ئێران بۆ کوشتنی ترامپ لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت "؟


یه‌حیا بۆستان، ڕۆژنامەنووسی تورک، لە ووتارێک دا لە ڕۆژنامەی "یەنی شەفەق" (Yeni Şafak) تیشک دەخاتە سەر پشت پەردەی ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی سەبارەت بە هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترامپ بە واشینتۆن درابوون:
🔻 مووساد لە پشت زانیارییەکانەوە بوو:
میدیاکانی ئیسرائیل سەرەتا ڕایانگەیاند کە "دەزگایەکی هەواڵگری ڕۆژئاوایی" هۆشدارییەکەی داوەتە واشینتۆن، بەڵام مایک هەکەبی، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل، بە ئاشکرا پشتڕاستی کردەوە کە "مووساد" بووە و باسی لە بوونی "پلانێکی زۆر وورد" کردووە بۆ بەئامانج گرتنی ترامپ کاتێک لە ئانکارا بووە بۆ بەشداری لە لووتکەی ناتۆ.
هەر ئەم بابەتە وای کرد دۆناڵد ترامپ بابەتەکەی بە جیددی وەرگرت؛ فڕۆکەی گەڕانەوەی خۆی گۆڕی و بڕیاری دا لەبری ئەو فڕۆکەیەی قەتەر پێشکەشی کردبوو، بە فڕۆکەی فەرمی سەرۆکایەتی (Air Force One) بگەڕێتەوە. بە ئاشکرا ڕایگەیاند : "ئەوان دەیانەوێت من بڕووخێنن، ئەم بەیانییە بینیم ناو لە هەموو لیستێک دا هەبوو." هەروەها هۆشداری دا کە ئەگەر هەر شتێکی بەسەر بێت، سوپای ئەمریکا ئێران وێران دەکات.
بە گوێرەی زانیارییەکان لە کاتێک دا مەراسیمی فەرمی بەخاک سپاردنی عەلی خامنەیی بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ بەڕێوەدەچوو، کەس لە تاران نەبوو لە پێگەی فەرمی دا بێت بۆ ڕەت کردنەوەی تۆمەتەکە. واشینتۆن ئەم بێ دەنگییەی تارانی وەک "پشتڕاست کردنەوەی پلانەکە" لێک دایەوە.
لێکۆڵینەوەکانی ئانکارا بەم شێوەیە شێ کراوەتەوە کە : هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی لووتکەی ناتۆ، دەسەڵاتدارانی تورکیا بە بێدەنگی لێکۆڵینەوەیان لەو زانیارییە هەواڵگرییە لە ئانکارا کرد، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی کۆنکرێتی نەدۆزرایەوە.
🔻 پلانێکی گونجاو بۆ ناتانیاهوو و ترامپ؟
بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بە تووندی نیگەرانە لەوەی ترامپ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دا بکات. ئەم "پلانە گومانئاوییە" لە کاتێکی زۆر گونجاودا هات بۆ ئەوەی هۆکار بداتە دەست ترامپ بۆ دەست پێکردنەوەی هێرشەکان، بێدەنگ کردنی دەنگە دژە شەڕەکانی ناوخۆی ئەمریکا، و دەست پێکردنەوەی دانووستانە چەق بەستووەکان لەگەڵ ئێران بەڵام لە پێگەیەکی زۆر بەهێزترەوە.
📌 ووتاری ڕۆژنامەنووسە تورکەکە بەم پرسیارە سەرنجڕاکێشە کۆتایی دێت: "ئایا بە ڕاستی ئەو زانیارییە لە مووسادەوە هاتبوو (یان تەنها شانۆگەرییەک بوو بۆ ئاراستەکردنی ترامپ)؟"