سهرۆكی حکوومەت پێشوازی له ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانی عێراق كرد
پەیامی کورد ... سهرۆكی حکوومەت پێشوازی له ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانی عێراق كرد
یەکشەممە 10/27 مەسروور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی له قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانی عێراق کرد.
له دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی ئهمنی عێراق بەگشتی کرا.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرینگی پەرەپێدانی زیاتری هاریکاری و هەماهەنگی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مهترسى و ههڕهشهكانى تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی.
ئەم بابەتە 1158 جار خوێندراوەتەوە