PeyamaKurd - سوپای ئیسرائیل زیاتر لە 450 تەن تەقەمەنی بەکارهێنا بۆ لەناوبردنی دوو توونێلی ژێرزەمینی حیزبۆڵڵای لوبنان
تۆڕەکە پێکهاتبوو لە دوو توونێلی گەورە کە درێژی یەکێکیان نزیکەی ٨٠٠ مەتر و ئەوی دیکەیان نزیکەی ١.٢ کیلۆمەتر بوو، کە ژووری پشوودان و تەوالێت و ئامێری چێشتخانە و لانچەریان تێدابوو کە ئامانجیان ئیسرائیل بوو.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشەیتێد پرێس، سوپای ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە تەقینەوەیەکی گەورەی لە باشووری لوبنان تەقاندەوە و دامەزراوەی ژێئۆلۆژی ئیسرائیلیش ڕایگەیاندووە کە تەقینەوەکە هێندە بەهێز بووە کە وەک "بومەلەرزە" تۆمارکراوە.
توونێلەکان "بە پێوەرەکانی ئێران" بەگوێرەی سوپای ئیسرائیل درووستکراون و کۆماری ئیسلامیش ڕاستەوخۆ دەستی لە دیزاین کردن و دابین کردنی دارایی تۆڕە ژێرزەمینییەکان دا هەبووە.