سوپای ئیسرائیل : سیستەمی بەرگری ستراتژیکی کۆماری ئیسلامی بە هێرشی بەرفراوان کراوەتە ئامانج

سوپای ئیسرائیل : سیستەمی بەرگری ستراتژیکی کۆماری ئیسلامی بە هێرشی بەرفراوان کراوەتە ئامانج

PeyamaKurd - سوپای ئیسرائیل : سیستەمی بەرگری ستراتژیکی کۆماری ئیسلامی بە هێرشی بەرفراوان کراوەتە ئامانج
 

هێزی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند کە دەیان فڕۆكەی جەنگی هێزی ئاسمانی ووڵاتەکەیان بە ڕێنمایی هەواڵگری سوپا هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر سیستەمی بەرگری ستراتژیکی کۆماری ئیسلامی ئەنجام داوە.

بە پێی ڕاگەێندراوەکە، ئەم سیستەمانە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ گەڕاندنەوەی تواناکانی سیخوڕی و بەرگری کۆماری ئیسلامی کە لە ئۆپراسیۆنی نەڕەی شێردا زیانیان بەرکەوتبوو، لە چەند ناوچەیەکی ووڵات دا جێگیر کرابوون.

ئەم لێدوانە ئەوە دەردەخات کە تەرکیزی هێرشەکانی ئەم دواییە تەنیا لەسەر ووڵامدانەوەی بەشێك نییە؛ بەڵكوو سەرنج لەسەر سنووردارکردنی توانای بەرگری و ئۆپراسیۆنی کۆماری ئیسلامی و کردنەوەی ڕێگا بۆ بەردەوامی ئۆپراسیۆنە ئاسمانییەکانە.