PeyamaKurd - سوپای ئیسرائیل : شەوی ڕابردوو حیزبوڵڵا چوار سەربازی کوشتووین/ دەبێ تەواوی لوبنان بسووتێندرێت
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، شەوی ڕابردوو، لە دوو هێرشی جیای حیزبۆڵڵادا، ٤ سەربازیان کوژراون و ٥ی دیکەش بریندار بوون.
سوپای ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای هێزە زرێ پۆشەکانی و سێ سەربازی دیکە، شان بەشانی برینداربوونی پێنج سەربازی هێزە تایبەتەکانی لە ئەنجامی دوو هێرشی جیاوازی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند.
ڕووداوەکە کەمێک دوای نیوەشەو کاتێک ڕوویداوە کە تانکی فەرماندەی فەوجەکە لە گوندی (کفر تەببیت) لە باشووری لوبنان، بەر هێرشێکی گوماناوی بە درۆن یان مووشەکی دژە تانک کەوتووە.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە کە لێکۆڵینەوەی زیاتر لە هۆکاری تەقینەوەکە دەکەن کە بووەتە هۆی کوژرانی هەر چوار سەرنشینی ناو تانکەکە.
چەند کاتژمێرێك دوای هێرشەکەی سەر تانکەکە، حیزبۆڵڵا هێرشێکی دیکەی لە هەمان گوند (کفر تەببیت) ئەنجامدا. سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە درۆنێکی تهقینهوهی حیزبۆڵڵا کێشاویەتی بە هێزەکانی (لیوای کۆماندۆ)دا و لە ئەنجامدا پێنج سەرباز بریندار بوون.
دوابەدوای ئەوە بن گڤیر ڕایگەیاند; دەبێ تەواوی لوبنان بسووتێ.
دوای ڕاگەیاندنی کوژرانی چوار سەربازەکە، ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل، کاردانەوەی تووندی نیشاندا و ڕایگەیاند: "دەبێت تەواوی لوبنان بسووتێندرێت."
بن گڤیر لە ڕاگەێندراوێکدا ووتی : "بەوپەڕی ڕێزەوە بۆ ئەمریکییەکان، دەبێت ئیسرائیل ئەوە بۆ تەواوی جیهان ڕوون بکاتەوە کە خوێنی کوڕەکانمان و ئاسایشی هاووڵاتیانمان شایستەی سازشکردن نین. دەبێت تەواوی لوبنان بسووتێنرێت."