پەیامی کورد ... سوپای ئیسرائیل شەپۆلێکی دیکەی هێرشی ئاسمانی کردە سەر ئێران
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزە ئاسمانییەکانیان قۆناغێکی دیکەی هێرشە بەرفراوانەکانیان بۆ سەر ئێران دەست پێکردووە و چەندین ئامانجی ستراتیژییان لەناو جەرگەی شاری تاران پایتەختی ئەو ووڵاتە پێکاوە.
ڕۆژی دووشەممە، سوپای ئیسرائیل (IDF) لە ڕاگەێندراوێکدا ئاشکرای کرد، لەژێر ڕێنمایی و چاودێری ووردی دەزگای هەواڵگری سەربازی، فڕۆکە جەنگییەکانیان شەپۆلێکی دیکەی هێرشیان بۆ سەر بنکە و دامەزراوەکانی ئێران دەستپێکردووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە هێرشەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان و چڕ"ئەنجام دەدرێن.
لە نوێترین پەرەسەندنی مەیدانی دا، سوپای ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە ئەم شەپۆلە نوێیەی هێرشەکان راستەوخۆ تارانی کردووەتە ئامانج و ڕایگەیاندووە کە پرۆسە سەربازییەکانیان بەردەوامییان دەبێت.
کەناڵ ١٤ی ئیسرائیلی لەوبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، هێزە ئاسمانییەکانی ووڵاتەکەی ٧ شاری گەورەی لە ئێران کردووەتە ئامانج.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە