PeyamaKurd - سوپای ئیسرائیل هۆشداری چۆڵ کردنی بۆ ٩ گوندی باشووری لوبنان دەرکرد
سوپای ئیسرائیل پێش دەست پێکردنی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر پێگەکانی حیزبۆڵڵا لە باشووری لوبنان، هۆشداری چۆڵ کردنی دانیشتووانی ٩ گوندی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەو هۆشدارییە، دانیشتووانی قەعقعیە ئەلسنەوبەر، کەوسەریە ئەلسیاد، مەروانیە، غەسانیە، تەفاحتا، ئارزی، بابلیە، ئەنسار و بیساریە پێویستە لانیکەم یەک کیلۆمەتر لە ماڵەکانیان دوور بکەونەوە.
ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەم کارە دوای پێشێل کردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەلایەن حیزبۆڵڵای لوبنانەوە ئەنجام دراوە و سوپای ئیسرائیل بەنیازی زیان گەیاندن بە هاووڵاتییانی مەدەنی نییە.