سوپای ئێران ڕێگری لە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا دەکات و دەنگۆی پێکانی یەکێکیان بڵاوکرایەوە

سوپای ئێران ڕێگری لە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا دەکات و دەنگۆی پێکانی یەکێکیان بڵاوکرایەوە

PeyamaKurd - سوپای ئێران ڕێگری لە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا دەکات و دەنگۆی پێکانی یەکێکیان بڵاوکرایەوە


سوپای ئێران ڕایگەیاند کە هێزی دەریایی ئەو ووڵاتە بە هۆشدارییەکی تووند ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆ ناو گەرووی هورمز کردووە و هاوکات ئاژانسی فارس بڵاوی کردەوە کە کەشتییەکی جەنگی ئەمریکی لە نزیک جاسک بە دوو مووشەک پێکراوە و ناچار بە پاشەکشە کراوە دوای ئەوەی هۆشدارییەکانی ئێرانی پشتگوێ خستووە
ئەم ئاڵۆزییانە لە کاتێک دایە کە ئەمریکا بڕیاری داوە بە ١٥ هەزار سەرباز و ١٠٠ فڕۆکە پڕۆژەی پاراستنی گەرووی هورمز دەست پێ بکات و سوپای پاسدارانیش هۆشداری داوە کە هەر کەشتییەکی سەرپێچیکار بە تووندی ڕادەگرن لەو ناوچانەی کە خستوویانەتە ژێر کۆنتڕۆڵی تەواوەتی خۆیان و تا ئێستاش واشینتۆن هیچ کاردانەوەیەکی فەرمی بەرامبەر ئەم ڕووداوانە پیشان نەداوە کە ئەمەش مەترسی هەڵگیرسانی شەڕی چەکداری لە ناوچەکەدا زیاتر کردووە