سوپای ئەمریکا بەردەوامە لە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی دژ بە ئێران

سوپای ئەمریکا بەردەوامە لە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی دژ بە ئێران

PeyamaKurd - سوپای ئەمریکا بەردەوامە لە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی دژ بە ئێران
 

هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران درێژە پێ دەدەن و فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند هەتا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ کەشتی بازرگانی گرێدراو بە ئێران ناچار کراون ئاراستەکانیان بگۆڕن.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ١١٥ کەشتی بازرگانی ئاراستەیان پێ گۆڕدراوە بۆ ئەوەی هیچ بازرگانییەک نەچێتە ناو بەندەرەکانی ئێران و لێیەوە دەرنەچێت."
ئەمریکا جگە لە قەدەغەکردنی هاتووچۆی کەشتیوانی لە بەندەرەکانی ئێران، هەروەها ڕەتی دەکاتەوە ڕێگە بدات ڕژێمی ئێران لە داهاتوودا هیچ سیستەمێکی سەرانە لە گەرووی هورمز بسەپێنێت.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند سزای بەسەر ئەو دەستەی دا سەپاندووە کە لەلایەن حکوومەتی ئێران ەوە دەستنیشان کراوە بۆ بەڕێوەبردنی دەربازبوونی کەشتییەکان و وەرگرتنی سەرانە لێیان.

هەروەها وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای کرد بەسەر ووڵاتی عوممان لە ئەگەری هاوکاری کردنی ئێران لەو بابەتەدا.