سوپای ڕووسیا تانکێکی تری ئەمریکی ئەبرامزی تێکشکاند

سوپای ڕووسیا تانکێکی تری ئەمریکی ئەبرامزی تێکشکاند
پەیامی کورد    ...   سوپای ڕووسیا تانکێکی تری ئەمریکی ئەبرامزی تێکشکاند

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕاپۆرتی ئۆپراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە، تێیدا باس لەوە دەکرێت کە تانکێکی دیکەی ئەبرامزی ئەمریکی لە شەڕەکانی لەگەڵ سوپای ئۆکراین تێکشکێنراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان ، لە ڕاگندراوەکەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیادا هاتووە: یەکەکانی گرووپی "رۆژئاوا"ی هێزەکانی ڕووسیا بە باشترکردنی پێگەکانیان سێ هێرشیان بەرپەرچ داوەتەوە و دوژمنیش زیاتر لە 355 سەربازیان لەدەستداوە.

یەکەکانی گرووپی "ڕۆژهەڵات" کۆنترۆڵی پێگەی بەسوودتریان گرتە دەست؛ سێ هێرشی دژە هێرشی کیێڤ بەرپەرچدرانەوە و دوژمن نزیکەی ١٣٥ سەربازی لەدەستدا.

یەکەکانی گرووپی "ناوەند"ی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا ١٠ هێرشی دژە دوژمنیان بەرپەرچ دایەوە؛ کیێڤ نزیکەی ٣٦٠ سەرباز و تانکێکی ئەبرامزی درووستکراوی ئەمریکی لەدەستدا.

هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لە کۆگای نەوتی "بالۆنۆڤی"یان دا کە سووتەمەنی بۆ یەکە سەربازییەکانی ئۆکراین دابین دەکرد.

زیانی گیانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین لە شەڕەکەدا لەگەڵ یەکەکانی گرووپی "باشوور"ی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا ٣٤٠ سەرباز و یەک تانک و یەک کەشتی زرێپۆشی درووستکراوی ئەمریکی بووە.