PeyamaKurd - سیئوول : بەدووری دەزانین جگە لە ئێران لایەنێكی دیكە لە پشت ھێرش بۆ سەر كەشتییەكەی كۆریا بێت
بەرپرسێکی باڵای کۆریای باشوور ڕایگەیاند کە ئەگەرێکی زۆر کەم هەیە لایەنێکی دیکە جگە لە ئێران، بەرپرسی هێرشی سەر کەشتییە بارهەڵگرەکەی ئەو ووڵاتە بێت لە نزیك گەرووی هۆرمۆز.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باشوور، ئەم بەرپرسە باڵایە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی بانەمەڕ بە ڕۆژنامەنووسانی ووت کە سیئوول خەریکی لێکۆڵینەوەیە لەو زانیارییانەی کە ئەمریکا سەبارەت بە هێرشی ١٤ی بانەمەڕ بۆ سەر کەشتیی "ناموو" پێی داوە. لەم هێرشەدا کەشتییەکە تووشی ئاگرکەوتنەوە و زیان گەیشتن بە بەشی خوارەوەی بووە.
ئەو بەرپرسەی کۆریا جەختی کردەوە: "کاتێک لێکۆڵینەوەکان کۆتایی پێ بهێنین و بەڵگەکان بخەینە ڕوو، دڵنیام لایەنی ئێرانی بە شێوەیەکی گونجاو کاردانەوەی دەبێت."