سی ئێن ئێن : دان بەخۆداگرتنی ترامپ بەرامبەر ئێران کۆتایی دێت و واشینتۆن گومانی لە نێوەندگیری پاکستان هەیە

سی ئێن ئێن : دان بەخۆداگرتنی ترامپ بەرامبەر ئێران کۆتایی دێت و واشینتۆن گومانی لە نێوەندگیری پاکستان هەیە

PeyamaKurd - سی ئێن ئێن : دان بەخۆداگرتنی ترامپ بەرامبەر ئێران کۆتایی دێت و واشینتۆن گومانی لە نێوەندگیری پاکستان هەیە

تۆڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن" لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاوی کردەوە کە دۆناڵد ترامپ بەهۆی بەردەوامی داخستنی گەرووی هورمز و نەبوونی سازشی جەوهەری لەلایەن تارانەوە لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی، خەریکە دان بەخۆداگرتنی لەدەست دەدات.
خاڵە سەرەکییەکانی ڕاپۆرتەکە:
🔹 دابەش بوونی ئیدارەی ئەمریکا: لە ناو واشینتۆن و پێنتاگۆن کێبڕکێ لە نێوان بژاردەی هێرشی سەربازی بۆ لاوازکردنی تاران و بژاردەی پێدانی دوا دەرفەت بە دیپلۆماسی لە ئارادایە.
🔹 گومان لە پاکستان : بەشێک لە بەرپرسانی ئەمریکا گومانیان هەیە کە ئیسلام ئاباد پەیامە تووندەکانی ترامپ وەک خۆی نەگەێنێت و وێنەیەکی گەشبینانەتر لە ڕاستی هەڵوێستەکانی ئێران پێشان بدات.
🔹 کاتی بڕیارە گەورەکە: چاوەڕوان دەکرێت ترامپ پێش گەشتەکەی بۆ چین، کە بڕیارە پاشنیوەڕۆی سێشەممە ئەنجامی بدات، هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە سەبارەت بە هەنگاوی داهاتوو دژی ئێران نەکات.