PeyamaKurd - سی ئێن ئێن : کۆماری ئیسلامی دەست ڕاگەیشتن بە کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێندراوی قورستر کردووە
کەناڵی سی ئێن ئێن بە پشت بەستن بە پێنج سەرچاوەی ئاگادار لە هەواڵگری ئەمریکا بڵاوی کردەوە کە کۆماری ئیسلامی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هەوڵەکانی بۆ داخستنی کۆگای پیتێندراوی یۆرانیۆمی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەم کارە لە ڕێگەی ڕووخاندنی تونێلەکان و دانانی مین لە دەروازەکانی چوونە ژوورەوە ئەنجام دراوە، ئەمەش وایکردووە دەستڕاگەیشتن بە سەدان کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراو قورستر، مەترسیدارتر و کاتی زۆرتری بوێت لەچاو مانگێک لەمەوبەر.
سی ئێن ئێن باس لەوە دەکات کە ئەم بەهێزکردنانە ئەگەری دانووستان لە نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئاڵۆزتر کردووە، چوونکە تەنانەت ئەگەر ڕێککەوتنیش بکرێت، لابردنی ئەو ماددانە لە توونێلەکان دا دەتوانێت پێویستی بە هەڵکەندنی قورس و پاککردنەوەی مین و ئەرکێکی مەترسیدار هەبێت.
نیگەرانی سەرەکی ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی دواتر بانگەشەی ئەوە بكات کە توانای دەرهێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراوی نییە و، هەر لەو ڕێگەیەش دا لە ڕادەست کردنی ئەو لە چوارچێوەی یەك ڕێككەوتنی ئەگەری خۆی ببوێرێت.
بەپێی هەڵسەنگاندنە نێودەوڵەتییەکان، بەشێکی زۆری ئەم مادوەیە لە توونێلەکانی دامەزراوەی ئەتۆمی ئیسفەهان دا هەڵ دەگیرێت.