PeyamaKurd - سێنتكام خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی له‌لایه‌ن ئێران ه‌وه ڕەت كردەوە
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مریكا-سێنتكام له ڕاگه‌ێندراوێكی كورت دا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ڕایگەیاند، میدیای فەرمی
ئێران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووە كه هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكییان له نزیك بووشه‌هر خستووەتهخوارهوه، ئه‌مه ڕاست نییه.
وتووشیه‌تی، ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه هیچ فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی نه‌خراوه‌ته خواره‌وه و سه‌رجه‌م فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كان سه‌لامه‌تن.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، میدیای ئێران بڵاوی كرده‌وه كه سیستەمی به‌رگری ئاسمانی، فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی، به‌بێ ئه‌وه‌ی دیاری بكات كه فڕۆكه‌ی جه‌نگی یاخود فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بوو، خستووەتهخوارهوه.