PeyamaKurd - سێنتکام : بازرگانی دەریایی ئێران بەتەواوی ڕاگیراوە
براد کوپێر، فەرماندەی سێنتکام، ئێوارەی سێشەممە لە بەیاننامەیەک دا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاوکرایەوە، وتی: "گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران بەتەواوی جێ بەجێ کراوە و هێزەکانی ئەمریکا باڵادەستی دەریایی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پاراستووە."
ئەو بە ئاماژەدان بە گیرۆدەبوونی ئابووری ئێران بە ڕێگاکانی دەریاوە زیادی کرد: "مەزندە دەکرێت نزیکەی ٩٠ لەسەدی ئابووری ئێران لە ڕێگەی بازرگانی نێودەوڵەتی دەریایی یەوە دابین بکرێت."
فەرماندەی سێنتکام زیادی کرد کە لە کەمتر لە ٣٦ کاتژمێر لە جێ بەجێ کردنی ئەم گەمارۆیە، هێزەکانی ئەمریکا توانیویانە بازرگانی ئابووری ، چ هاتن و ڕۆیشتن لە ڕێگەی دەریاوە بەتەواوی ڕابگرن.