PeyamaKurd - سێنتکام : زیاتر لە ١٣ هەزار ئامانجمان لە ئێران پێکاوە
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکام)، نوێترین ئامار و ووردەکارییەکانی ئۆپراسیۆنی "تووڕەیی داستان ئاسا"ی بڵاو کردەوە، کە تێیدا ئاستی وێرانکارییەکانی ژێرخانی سەربازی ئێرانی لە ماوەی پێنج هەفتەی رابردوودا خستووەتە ڕوو.
بەگوێرەی داتاکانی سێنتكام، لە ماوەی جەنگدا، هێزەکانی ئەمریکا توانیویانە زیاتر لە ١٣٠٠٠ ئامانج لە ناو خاکی ئێران دا بپێکن.
هاوکات لە کەرتی دەریایی دا، زیاتر لە ١٥٥ کەشتی و ژێردەریایی ئێرانی بە تەواوەتی تێکشکێنراون یان زیانی قورسیان بەرکەوتووە، کە ئەمەش نیشانەیەک بۆ لەدەستدانی باڵادەستی دەریایی ئێران لە ناوچەکەدایە.
گرینگترین جۆری ئامانجەکان بریتین لە:
ناوەندەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ و بارەگاکانی سوپای پاسداران.
پێگە هەواڵگرییەکان و سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکان.
بنکە مووشەکییە بالیستییەکان و کارگەکانی درووست کردنی درۆن و مووشەک.
بۆنکەرەکانی کۆگاکردنی چەک و تەقەمەنی و ژێرخانی پشتیوانی سەربازی.