سێنتکام : ناوەندی مووشەکی کۆماری ئیسلامی لە کەناراوەکانی گەرووی هورمز بە بۆمبی سەنگەرشكێن کرانە ئامانج

سێنتکام : ناوەندی مووشەکی کۆماری ئیسلامی لە کەناراوەکانی گەرووی هورمز بە بۆمبی سەنگەرشكێن کرانە ئامانج

PeyamaKurd - سێنتکام : ناوەندی مووشەکی کۆماری ئیسلامی لە کەناراوەکانی گەرووی هورمز بە بۆمبی سەنگەرشكێن کرانە ئامانج

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە ناوەندی مووشەکی دژە کەشتیی کۆماری ئیسلامییان لە کەناراوەکانی نزیک گەرووی هورمز کردووەتە ئامانج.

بەپێی بەیاننامەکە، لە ئۆپراسیۆنەکەدا تەقەمەنی سەنگەرشكێن کە کێشی دوو ٢٢٦٠ کیلۆگرام بووە بركارهاتووە؛ چەکگەلێك کە بۆ لەناوبردنی ئامانجە پتەو و ژێرزەمینییەکان داڕێژراون.

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە ناوچەکەدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە و گەرووی هورمز وەک یەکێک لە هەستیارترین خاڵە ستراتیژییەکانی جیهان لە ژێر چاوەدێری دایە.

تا ئێستا هیچ ووردەکارییەکی دیکە سەبارەت بە ڕادەی زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە.