PeyamaKurd - سێنتکام : هێزەکانمان لە جێ بەجێ کردنی گەمارۆی تەواوی دژ بە ئێران بەردەوامن
فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکام) ڕۆژی هەینی ڕاگەیاندنێکی ئێرانی بە درۆ خستووەتەوە.
سێنتکام دەڵێت ئەو بانگەشەی ئێران کە گوایە لە کەندئاوی عوممان تەقەی هۆشداری لە کەشتییەکی جەنگی ئەمریکا کردووە و فشاری بۆ کەشتییەکە بردووە بەرەو زەریای هیندی بگەڕێتەوە "ڕاست نییە".
سێنتکام دەڵێت ڕاستی بابەتەکە ئەوەیە کە هێزەکانی ئێران " هیچ هێرشێک یان تەقەیان لە کەشتی هێزی دەریایی ئەمریکا نەكردووە."
سوپای ئەمریکا دەشڵێت ئەنجامدانی کارێکی وەها " سەرپێچییەکی بەرچاوی ئاگربەستەکەیە. هێزەکان لە چالاکی ئازادانە لە ئاوەکانی ناوچەکەدا بەردەوامن و لە هەمان کاتیش دا گەمارۆی بەردەوامی دژی ئێران بە تەواوی جێ بەجێ دەکەن."