PeyamaKurd - سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان دەکات
عەلی ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە سەرجەم گرووپە چەکدارە شیعەکانی ووڵاتەکەی کرد کە بچنە ژێر چاوەدێریی حکوومەت و دامەزراوە فەرمییەکان و لەناو پێکهاتە فەرمییەکانی دەوڵەت دا تێکەڵ بکرێن.
ئەم هەڵوێستە دوای فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر بەغدا بە مەبەستی سنووردارکردنی دەسەڵاتی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران دێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە پێویستە سەرجەم گرووپە چەکدارەکان لە چوارچێوەی یاساکانی دەوڵەت دا کار بکەن.