سەرۆکوەزیری پاکستان : ئێران دەست بەجێ گەرووی هورموز دەکاتەوە و ئەمریکا گەمارۆی دەریایی هەڵ دەگرێت

سەرۆکوەزیری پاکستان : ئێران دەست بەجێ گەرووی هورموز دەکاتەوە و ئەمریکا گەمارۆی دەریایی هەڵ دەگرێت

PeyamaKurd - سەرۆکوەزیری پاکستان : ئێران دەست بەجێ گەرووی هورموز دەکاتەوە و ئەمریکا گەمارۆی دەریایی هەڵ دەگرێت

سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند دوای ئەوەی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران کەوتە بواری جێ بەجێ کردنەوە، ڕێگرییەکان لەبەردەم ڕێڕەوی ووزە لە گەرووی هورموز دەست بەجێ هەڵدەگیرێن.

شەهباز شەریف ڕایگەیاند، "واژووکردنی ئەم ڕێککەوتنە لە بەرزترین ئاستی حکوومی هەردوو لا، پابەندبوونیان بە چارەسەری دیپلۆماسی ململانێیەکان نیشان دەدات."

ڕاشیگەیاند، "یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد دەست بەجێ دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و وەک هەنگاوی یەکەم کۆماری ئیسلامی ئێران دەست بەجێ گەرووی هورموز دەکاتەوە و ئەمریکا دەست بەجێ گەمارۆی دەریایی هەڵ دەگرێت.