سەرۆککۆماری ئیمارات : ئێران هەڕەشەیەکی درێژخایەنە بۆ سەر ووڵاتانی ناوچەکە

سەرۆککۆماری ئیمارات : ئێران هەڕەشەیەکی درێژخایەنە بۆ سەر ووڵاتانی ناوچەکە

PeyamaKurd - سەرۆککۆماری ئیمارات : ئێران هەڕەشەیەکی درێژخایەنە بۆ سەر ووڵاتانی ناوچەکە

ئەنوەر قەرقاش، ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری ئیمارات ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران وەک هەڕەشەیەکی درێژخایەن بۆ سەر ووڵاتانی ناوچەكە دەناسرێت و ئەم بابەتە کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی داهاتووی تاران لەگەڵ دراوسێیەکانی دا دەبێت.

ناوبراو بە جەخت کردنەوە لەسەر جیاوازی نێوان پەیوەندی و متمانە ووتی بونیاتنانەوەی پەیوەندییەکان ئەگەری هەیە، بەڵام گەڕانەوەی متمانە کاتێکی زۆری دەوێت. 

ھەروەھا ئاماژەی بەوە کرد کە هێرشە بەرفراوانە مووشەکی و درۆنییەکان، متمانەی نێوان ووڵاتانی بە تووندی لاواز کردووە.