PeyamaKurd - سەرۆکی ئاڵمانیا : شەڕی ئێران هەڵەیەکی سیاسی کارەساتبار و ناپێویستە
فرانک واڵتر شتاین مایەر، سەرۆکی ئاڵمانیا، لە نوێترین لێدوانی دا سەبارەت بە گرژییەکانی ناوچەکە، ڕەخنەی تووندی لە هەڵگیرسانی شەڕی دژ بە ئێران گرت و بە "هەڵەیەکی سیاسی کارەساتبار" وەسفی کرد.
شتاین مایەر ڕایگەیاند: "ئەم شەڕە هەڵەیەکی سیاسی کارەساتبارە؛ شەڕێکی بە تەواوی ناپێویست و دەکرا لێی دوور بکەوینەوە، ئەگەر ئامانج لێی ڕاگرتنی ئێران بووبێت لە ڕێگەکەیدا بەرەو دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی."
ئەم لێدوانەی سەرۆکی ئاڵمانیا ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ناڕەزایەتی بەرلین بەرامبەر شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و ئەو پەرەسەندنە سەربازییەی کە ناوچەکەی گرتووەتەوە.