سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

 

دووشەممە ٢٠٢٦/٦/١، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا، پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان، دۆخی سیاسی عێراق و پێکھێنانی حکوومەتی فیدراڵی تاوتوێ کران و جەختیان لەسەر گرینگی بەردەوامی ھاوکاری و ھەماھەنگی ھێزە سیاسییەکان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و ئارامی و سەروەری ووڵات دا کردەوە.

ھەردوولا دەربارەی دۆخی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان و ھەوڵەکان بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیی یەکان، بیروڕایان گۆڕییەوە، ھەروەھا دیالۆگ و لێکگەیشتنی ھەولێر ـ بەغدایان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان، بە پێویست زانی.

دوایین پێشھاتە ھەرێمییەکان و دۆخی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر گرینگی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشە و ناکۆکییەکان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری.

لە دیدارەکەدا یان برێم کونسووڵی گشتی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان، ئامادە بوو.