سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

پێنجشەممە ٢٠٢٦/٤/٣٠ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە ئەبووزەبی لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەھیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتەوە پێشوازی لێکرا و دواتر کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئیمارات لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان و پتەوکردنی ئاسۆکانی ھاوکاری نێوانیان لە ھەموو بوارەکان دا، تاوتوێ کران، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی و گەشەپێدانی ھەردوولا بگەێنێت.

ھەردوولا دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکان و لێکەوتە مەترسیدارەکانی دۆخی ناوچەکە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی، بیروڕایان گۆڕییەوە. لەمبارەیەوە جەختیان لە گرینگی کاری پێکەوەیی و بەھێزکردنی ھەماھەنگی و ھاوکاری ھاوبەش کردەوە بۆ پاراستنی ئارامی و دوورخستنەوەی مەترسییەکان.

چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی ھاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.