سەرۆک وەزیرانی قەتەر : ئەگەری ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا زۆرە

سەرۆک وەزیرانی قەتەر : ئەگەری ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا زۆرە

PeyamaKurd - سەرۆک وەزیرانی قەتەر : ئەگەری ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا زۆرە

موحەممەد بن عەبدۆلڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوەی قەتەر لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ “ئەلعەرەبی ئەلجەدید”، بانگەشەی کرد کە ئەگەری گەیشتنی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕێککەوتن زۆرە.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکە، ڕەخنەی لە بەکارهێنانی گەرووی هورمز وەک ئامرازێک بۆ فشاری سیاسی و ئابووری گرت و جەختی لەوە کردەوە کە هەر ڕێککەوتنێکی ئەگەری دەبێت بەرژەوەندییەکانی ووڵاتانی ناوچەکەش لەبەرچاو بگرێت.

سەرۆک وەزیرانی قەتەر هەروەها خوازیاری پتەوکردنی لێک نزیک بوونەوە لە نێوان ووڵاتانی دەورووبەری کەندئاوی فارس بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە هاوبەشەکان بوو؛ ئەو لێدوانانەی کە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاماژە بە گرژییە ناوچەییەکانی پەیوەست بە ئێران دەکەن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا، پەیوەندییەکانی قەتەر و ئەمریکای بە “ستراتیژی و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش” وەسف کرد.