PeyamaKurd - سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا : سەرباز نانێرین بۆ ئێران
🛰دۆناڵد توسک، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا ڕایگەیاند، ووڵاتەکەی هێزی سەربازی بۆ ئێران نانێرێت، چوونکە ئەم ململانێیە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ئاسایشی پۆڵەندا نییە.
🛰ڕوونی کردەوە کە پۆڵەندا لە چوارچێوەی ناتۆدا ئەرکی دیکەی هەیە؛ جا چ لە بواری هێزی ووشکانی، هێزی ئاسمانی یان هێزی دەریایی. توانا دەریایی یەکانمان دەبێت خزمەت بە ئاسایشی دەریای باڵتیک بکات. هاوبەشەکانمان بە ئەمریکییەکانیشەوە زۆر باش لەم بابەتە تێدەگەن.