PeyamaKurd - سەعوودیە هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوەیت و بەحرەین شەرمەزار دەکات
وەزارەتی دەرەوەی سەعوودیە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بە تووندترین شێوە هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کووەیت و بەحرەین شەرمەزار کرد.
لە ڕاگەێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی سەعوودیەدا هاتووە کە ڕیاز بە تووندی ئیدانەی "هێرشە ئاشکراکانی ئێران بۆ سەر حکوومەتی کووەیت و شانشینی بەحرەین" و هەروەها مەترسی لەسەر ئاسایش و ئازادی کەشتیوانی لە گەرووی هورموز دەکات.
سەعوودیە ئەم هێرشانە بە پێشێل کردنی سەروەری ووڵاتان و یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەزانێت و ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ کوێت و بەحرەین وەستاوە.