PeyamaKurd - شاندی ئێران مێزی دانووستاندنیان جێ هێشت
سەرچاوەیەکی نزیک لە تیمی دانووستاندنکار بە ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی راگەیاندووە، شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر هەڕەشەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، شوێنی دانووستاندنــەکانیان لەسویسرا جێ هێشتووە.
بەپێی زانیاری سەرچاوەکە، کە ئێوارەی یەکشەممە بڵاوی کردووەتەوە، شاندی ئێران جەختیان کردووەتەوە کە لەژێر فشار و هەڕەشەی توونددا چی دیکە لەسەر مێزی گفتوگۆ نامێننەوە و تاوەکوو واشینتۆن شێوازی مامەڵەی نەگۆڕێت،ناگەڕێنەوە.